گەنجێکی چەمچەماڵی لە بەریتانیا کوژرا؛ 'نێوبژیی دوو لایەنی شەڕکەری کردووە'

 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی کورد کە دانیشتووی سنووری قەزای چەمچەماڵ بووە لە پارێزگای سلێمانی، لە رووداوێکدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کوژرا.
 
گەنجەکە ناوی دارا سەید بەرهەم جەبارییە و ئێوارەی دوێنێ لە پایتەختی بەریتانیا لە رووداوێکدا بە چەقۆ کوژراوە.
 
رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەری لە ئەورووپا، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چەند گەنجێکی کورد بووەتە شەڕیان و دارا ویستوویەتی نێوبژییان بکات، بەڵام چەقۆیەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە، دواتر گیانی لەدەستداوە."