لە گەرمیان کەسێک دوو برا و دواتر خۆشی کوشت

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی (شەهید هەژار) لە گەرمیان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک دوو برای کوشت و دواتر خۆشی کوشت.

رۆژی دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، رەفیق قادر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە گوندێکی گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک بە ناوی (م)، دوو برای کوشت و دواتر خۆشی کوشت."
 
بە گوتەی رەفیق قادر، هەرسێکیان دانیشتووی گەرمیانن، نزیک کاژێر 06:00ـی ئێوارە بووە بە شەڕیان و دواتر رووداوەکە روویداوە.
 
ئەو دوو برایەی کوژراون بە ناوەکانی (م.ج) و (س.ج)، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵیدایە.