نێچیرڤان بارزانی و کۆنسووڵی فەرەنسا پێشهاتەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی فەرەنسا لە هەولێر کرد. باسيان له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زياترى ئاڵۆزييه‌كان كرد.
نێچیرڤان بارزانی و یان برێم، لە دیدارەکەدا لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و راوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياتر بگيرێت و كێشه و ناكۆكييه‌كان به گفتوگۆ و رێگه ديپلۆماسييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، كۆنسووڵى فه‌ره‌نسا پووخته‌يه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و ماكرۆن بۆ راوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان خسته‌ڕوو و "تيشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ترۆيكاى ئه‌ورووپيدا بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و رێگه‌چاره‌ى ديپلۆماسى".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ کران.