دوو گرووپی هەڵپەڕکێی بانە و ورمێ دەبنە براوەی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی

رووداو - هەولێر

گرووپەکانی هەڵپەڕکێی شڵێوەی بانە و دیلانی ورمێ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەپی پلانێتی وڵاتی ئەرمەنستان بە هاوبەشی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و دیپلۆمی شانازیان پێدرا.

لەو فستیڤاڵەدا کێبڕکێ لە بوارەکانی میوزیک و هەڵپەڕکێدا بەڕێوەچوو، لەبواری میوزیک تەنها یەک گرووپ وەک یەکەمی فێستیڤاڵ دیاری کرا و خەڵاتی پێدرا، ئەویش ئەمساڵ گرووپی زیلانی ورمێ بوو. 

فێستیڤاڵەکە هەموو ساڵێک لە گوندی گەشتیاری تێساخات زۆر، بەڕێوەدەچێت کە نزیک کاژێرێک لە ئیرەوانی پایتەختی ئەرمەنستان دوورە. 

ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە و گرووپەکان لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن، ئەمساڵ چەندین گرووپ لە 15ـی جیاوازەوە بەشدارییان کردبوو.