دەزگای زانیاری: هه‌ركه‌سێك له تاوان و كاری نایاسایی تێوەگلابێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سەرۆکی نوێی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایدەگەیێنێت، "دڵنیابن رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت." بەڵێنیش دەدەن، "هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بێت و تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت."
لە روونکردنەوەکەی گوتەبێژی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری دا هاتووە، "چه‌ند رۆژێكه له په‌راوێزی هه‌ندێ پێشهات، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی له دژی پرۆسه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌ستی پێكردووه. هه‌ندێک لایه‌ن به مه‌رامی زیانگه‌یاندن به ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانس، هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایە.. بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانلكێنن به هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه."
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ئەوەشی گوتووە، "پابه‌ندن به یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نیا رێپێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه جێبه‌جێبكه‌ن كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له‌پێناو دابینكردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت."

پێشتر هێزی دژەتیرۆر کوردستان - سلێمانی (CTG) لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی بڵاویکردەوە، "چەندین پەیج و ئەکاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەکرێگیراو، هێرشی ناڕەوا و بێبنەما دەکەنەسەر هێزەکەمان و بە ئەجێندا و مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ هەڵدەبەستن!"
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپبه‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات وەک دەزگای زانیاری ئاماژەی پێکردووە، یه‌كێكه له ئه‌ركه له پێشینه‌كانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری. دەڵێت، "دڵنیابن رێگه‌ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بێت و تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتیش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه."
وەکو لە راگەیێندراوی دەزگای زانیاری‌دا هاتووە، رێكاری یاسایی ده‌گیرێتەبه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك "كه بیه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبوونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته ژێر پرسیار و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت."

بەشێک لەو تۆمەتانەی لە سۆشیاڵ‌میدیا دەدرێنە پاڵ دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر پەیوەندی بە پێدانی هەزاران پارچە زەوییەوە هەیە بەو هێزانە.
شەوی رابردوو بەو جۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە لوقمان تەرەماری، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ لە سنووری سلێمانی بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی بە پێدانی 10 هەزار پارچەزەوی بە هێزەکانی دژەتیرۆر لە لایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستگیرکراوە. دواتر لوقمان تەرەماری قسەی بۆ رووداو کرد و ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
هاونیشتمانییانی به‌ڕێز
دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگریی ورده و به نهێنی و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه له په‌راوێزی هه‌ندێ پێشهات، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی له دژی پرۆسه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌ستی پێكردوه. هه‌ندێ لایه‌ن به مه‌رامی زیان گه‌یاندن به ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانس، هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگا تێكۆشه‌ره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانلكێنن به هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه.
ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوه‌نی ناوبانگی نیشتمانی و كوردستانییه، جێده‌ستی له پاراستنی ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا به‌رجه‌سته و باڵایه. كادر و كارمه‌ندانی ئاژانس وله ناویشیاندا پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی دژه تیرۆر، قاڵبووی خه‌باتی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌كراوی دیسپلینی سه‌ربازین. پابه‌ندن به یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نها رێ پێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه جێ به‌جێ بكه‌ن كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له پێناو دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر، به‌شێكه له شانازییه‌كی مێژوویی و به‌رده‌وامی گه‌لی كوردستان. به‌شدارێكی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه دژ به تیرۆر، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له سه‌رخستنی جه‌نگی جیهانیی دژ به تیرۆر و له پێناو پاراستنی دیموكراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایه‌تی قوربانیی داوه، و به خوێنی شه‌هید و بریندار و شاره‌زایی و پشوودرێژیی ئه‌فسه‌ره‌كانی، سه‌دان نه‌به‌ردی مێژوویی پڕ شانازی بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار كردووه.
به‌م روونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه له ئه‌ركه له پێشینه‌كانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری . دڵنیابن رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بێت و تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتییش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه. هاوكات رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه بیه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبوونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته ژێر پرسیار، و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكی
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
٢٣\٧\٢٠٢١