لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرماشان سێ کەس گیانیان لە دەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان سێ کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
 
رووداوەکە رۆژی چوارشەممە، 23ی تەمموزی 2025 لە ئیسلام ئاباد - گواور لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارإزگای کرماشان رایگەیاند:" رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید بووە."
 
مەسعود قەلعەسفیدی گوتی: "لە رووداوەکەدا سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە."
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.