سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى راگەیاند و خواستى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا دووپاتكرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-08-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مارک سترۆ، کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "وێڕای به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، دووپاتكرده‌وه."
وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، كۆنسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مريكا "وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركه‌كه‌يدا، داكۆكى له پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نيوانيان كرده‌وه."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیکەی جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆ کراوە.