نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش و شاندێکی یاوەری کرد و رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت.
 
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 23-08-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ تۆم توگێندهات، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و شاندێكى ياوه‌رى كرد کە باڵیۆز و کۆنسوڵی ئەو وڵاتەش لە بەغدا و هەولێر ئامادەی بوون.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى ناياسايى و تاوانى رێكخراو كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ بۆ رێگريكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، هاريكاريى هاوبه‌شى ناوچه‌يى پێويسته‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێ هه‌نگاوى پێويست بگيرێنه‌ به‌ر.
 
هەر لەبارەی کۆچی نایاساییەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "ياداشتێكى لێكگه‌يشتن كرا كه‌ له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌ريتانيادا واژۆ ده‌كرێت."
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن گفتوگۆ کرا. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن."
 
لەبارەی هەڵبژاردنەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت."