روونكردنەوەیەك لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی

رووداو- سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی گۆڕینی زانکۆی ئەمریکی بۆ رێکخراوێکی مەدەنی، بڵاوکردووەتەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

لە یەك دوو ناوەندی ڕۆژنامەوانی باس لە گۆڕینی زانكۆی ئەمریكی لە سلیمانی بۆ ڕێكخراوێكی مەدەنی كراوە، و جۆرەها لێكدانەوە بۆ ئەم بابەتە ووروژێنراوە. مەبەستمانە بۆ خوێندكارەكانمان، بۆ كەسوكاریان، و بۆڕای گشتی، ڕاستیەكان وەك خۆی ڕوون بكەینەوە:
)زانكۆی ئەمریكی لە عیراق، سلیمانی( وەك دامەزراوەیەكی زانستپەروەری ئەكادیمی بە پێوەر و شێوازی زانكۆكانی ئەمریكا بنیاتنراوە. بۆ ئەم مەبەستەش زانكۆ پێویستە پابەندی پەیڕەو و  ڕێسای كاردنی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمیەكانی ئەمریكا بێت، لەوانەش پاراستنی ئازادی زانكۆ دوور لە دەستێوەردانی سیاسی، و شەفافیەتی دارایی و بەڕێوبردن. (دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ) پیكهاتووە لە چەندین كەسایەتی ئەمریكی و كورد و عیراقی، و هەموویان خۆبەخشانە كار دەكەن بۆ  سەرپەرشتی گشتی زانكۆ  و پابەندبوونی بە پێوەر و ئامانجەكانی. بەرێوبەرایەتی زانكۆ ئەركی جێبەجێكردنی ئامانج و بەرنامەكانی زانكۆی لە ئەستۆدایە و بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لە بەڕێوبردنی زانكۆ .

بەرێوبردنی دارایی زانكۆ دەبێ گونجاو بیت لە گەل پێوەرەكانی جیهانی، وبۆیە سالانە ووردبینی دارایی لە لایەن دامەزراوەی نێودەولەتی (Ernst & Young) دەكرێ، و هەروەها زانكۆ پابەندە بە ڕێنمایی و یاساكانی هەرێمی كوردستان.

سەرەتا، زانكۆ وەكو پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان موڵەتی وەرگرتووە. و بە پێی ئەو موڵەتە (ماستەر پلانی زانكۆ) پەسەند كراوە و قۆناغ بەندی بۆ دیاریكراوە. بەڵام  هەر لە سەرەتاوە پێناسەی زانكۆ وەك دامەزراوەیەكی قازانج نەویست بووە و بۆ قازانج كردن كاری نەكردووە.  تێچووی ڕاستەقینەی خوێندن بۆ هەر خوێندكارێك چەند بەرابەری كرێی وەرگیراو بووە لە خویندكارەكان. 

مەبەست بووە ئەم زانكۆیە تەنها بۆ كەسانی پارەدار نەبێت بەڵكە دەرفەت بۆ توێژە جیاجیاكانی كومەڵگا برَەخسێنی، و لاوانی بەهرەدار لێی سودمەند بن بێ ڕەچاوكردنی باری دارایی. بۆیە لە دیاریكردنی كرێی خوێندن، كەسانی بەهرەمەند هاوكاری دەكرین و بە زەمالەی جۆراو جۆر یارمەتی دەدرێن. ساڵانە، بە پشتیوانی حكومەتی هەرێم و خێرخوازان، هاوكاری خویندكاران دەكرێ.

زانكۆ، بە پێی پەیڕەو و پێكهاتە و تۆماركردنی یاسایی، موڵكی  هیچ كەس و لایەنێك نیە. پشكی كەسی تیا نیە، داهاتی بۆ كەس نیە. تەنها و تەنها بۆ خزمەتی گشتی تەرخانكراوە. ئەندامانی بۆردەكەی داهاتیان لەم زانكۆیە نیە و پشكیان تیا نیە، بە خۆبەخشی كار بۆ زانكۆكە و ئامانجەكانی دەكەن.

مادەی یەك بڕگەی 3  لە پەیرەوی  زانكۆ ... 
سەیری ویب سایت بكەن (http://auis.edu.iq/sites/default/files/kurdish%20bylaws.pdf)

پێشنیازی گۆڕینی مۆڵەتی وەبەرهینان بۆ موڵەتی ڕێكخراویكی ناحكومی بە پێی ڕاوێژی یاسایی كراوە، بۆ گونجاندنی پێناسەی یاسایی زانكۆ وەك دامەزراوەیەكی قازانج نەویست و خزمەتی گشتی جیاواز لە پرۆژەی وەبەرهێنانێكی ئاسایی، و هەروەها بۆ ئازادكرنی زانكۆ لە مەرج و سنووردایەكانی  موڵەتی وەبەرهینان كە بۆ پرۆژەی وەبەرهینانی بازرگانی و ئامانجی قازانج دیاریكراون. ئەم ریكخراوە (ریكخراوی گەشە پیدانی زانست) بە هەمان پێوەری زانكۆ، مولكی كەس نیە و پشكی كەسی تیا نیە و چالاكیەكانی تەنها و تەنها بۆ بەرژوەندی گشتی و پەرەپێدانی زانست و ئاستی خویندەوارای كاردەكات، و سەربەستی  زانكۆش، بە پێوەرەكانی ئەكادیمی و بەریوەبردنی، پارێزراوە. زانكۆ ناكرێتە ڕێكخراوێكی مەدەنی، زانكۆ هەر دامەزراوەیەكی ئەكادیمی دەبێت. لە نزیك لە دوور ئەم ڕێكخراوە (گەشەپیدانی زانست) پەیوەستی سیاسەت نیە و لە بەر ڕۆشنایی یاسای ڕێكخراوە ناحكومیەكان مۆڵەتی وەرگرتوە و ڕێكخراوێكی قازانج نەویستە وە ئامانجی سەرەكی گەشەپێدانی زانستە بۆ بەردەوام بوون و بەگەڕخستن و گەشەسەندنی زانكۆی ئەمریكی ، و مەبەست لەم پیشنیازەش تەنها گونجاندنی پێگەی یاسایی زانكۆیە لەگەڵ ئامانجەكانی،  تا زانكۆ بتوانێ بەرنامەی گەشەسەندنی خۆی پەیڕەوی بكات بێ لە سنوورداریەكانی یاسای وەبەرهێنان.
زانكۆی ئەمریكی دەستكەوتێكی گەورە و دیارە بۆ كوردستان، و بۆ سلیمانی، و چەندین سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی گەورەی جیهان لە چالاكیەكانی زانكۆ بەشدار بوون. بۆ نمونە (دیداری سلیمانی) بۆتە بۆنەیەكی دیاری ڕاوێژی نێودەوڵەتی لەسەر پرسەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە. تەنانەت لەم ڕووداوانەی دووای هەڕەشەكانی داعش، گەورە نووسەرەكانی ئەمریكا كە باس لە پێشكەوتنی كوردستان دەكەن، ئەم زانكۆیە بە نمونەیەكی گەشەكردنی كوردستان ناو دەهێنن.
لیرەوە دووبارە سوپاسی بێ پایانی حكومەتی هەریمی كوردستان، حكومەتی ئەمریكا، و ئیتالیا و كومپانیا و سەرمایەگوزارە خێرخوازەكان دەكەین كە هاوكار بوون بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ كوردستان و بۆ شاری سلیمانی.
هیوادارین هەموومان پێكەوە بەردەوام هاوكار بین بۆ گەشەپیدانی ولاتەكەمان..

تیبینی: تكایە بۆ وورد بینی چالاكیەكانی زانكۆ  پەیڕەو و پێكهاتەی بەڕیوەبردن و بەخشینی هاوكاران، تكایە سەردانی مالپەری زانكۆ بكەن لە www.auis.edu.iq

بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكەن : 
بژار بۆسكانی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان
زانكۆی ئەمریكی لە عێراق، سلێمانی
07704615385 - 07701521893
bzhar.ali@auis.edu.iq