نێچیرڤان بارزانی داوای سەرخستنی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی شارستانی و ئارام دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی ناوچەکە کۆبووەوە. داوای لە هەموو لایەک کرد کە بانگەشەیەکی "شارستانی و ئارام" بەڕێوە ببەن و کار بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن بکەن.
رۆژی دووشه‌ممه 23-09-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵگورد شێخ نه‌جيب، سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکان کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى زياترى ناوچه‌كه و بابەتی هەڵبژاردن کران.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە: "لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشك خرايه سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى داهاتووى كار و پرۆژه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان و فه‌راهه‌مكردنى پێداويستييه‌كان، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران."
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "هه‌موو پشتگيرييه‌كى" بۆ ئيداره‌ى سۆران بە مەبەستی "باشتر خزمه‌تكردنى ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی ستایشی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکان دەکات لە بەرامبەر "ئه‌و كار و خزمه‌ته‌ى کە پێشکێشيان كردووه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌كه‌ى، به‌رز نرخاند."
"بانگه‌شه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تێیدا سەرۆک نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له گرنگيى هه‌ڵبژاردن و كاركردن بۆ سه‌رخستنى، داواى له هه‌موو لايه‌ك كرد كه بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانى و ئارام به‌ڕێوه ببرێت." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا گوت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به دۆخى گشتيى سنوورى ناوچه‌ى سۆران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.