باڵیۆزی پاکستان هیوای پێشڤەچوونی زیاتری پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردستان دەخوازێت

رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی پاکستان لە عێراق بۆ ماڵئاوایی سەردانی نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای پێشڤەچوونی زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان خواست.
 
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاكستان لە عێراق كرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ باڵيۆزى پاكستان كرد "بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست."
 
لاى خۆيه‌وه‌، باڵيۆزى پاكستان، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.
 
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باس له‌ دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ كرا.