کۆسرەت رەسوڵ: تیرۆرکردنی مامۆستا وشیار خاڵێکی رەشە بۆ ئەزموونی کورستان
رووداو - هەولێر
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی کوشتنی مامۆستا وشیار دەکات کە شەوی سێشەممە 22-11-2016 لەماڵی خۆی تەقەی لێ‌کرا و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کوژرانی مامۆستا وشیار رایگەیاند "تیرۆركردنى مامۆستای ئایینى له‌م كات و ساته‌دا، كه هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشته‌وایی خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هه‌میشه له‌ناو گه‌له‌كه‌ى ئێمه مامۆستایانى ئایینى مایه‌ى رێز و خۆشه‌ویستى خه‌ڵك بوونه، كارێكى قێزه‌ونه".
کۆسرەت رەسوڵ جگە لە سەرەخۆشیکردن لە خانەوادەی مامۆستا، هەروەها دەڵێ "ئەمە خاڵێكى ره‌ش ده‌بێت بۆ ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌زووترین كات بكه‌رانى ئه‌م كاره بدۆزنه‌وه و به سزاى یاسایی خۆیانیان بگه‌یه‌نن".
مامۆستا وشیار، مامۆستای ئاینی مزگەوتی عومەر بندیانی و دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی یەکگرتوو بوو لە هەولێر، ئەو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دوو گوللەی لێدرا و لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.