ئاهەنگی دەرچووانی خولی 44 ـەمینی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت

رووداو دیجیتاڵ

ئاهەنگی دەرچووانی خولی 44ـەمینی  زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت.
 
ئاهەنگەکە بۆ قوتابییانی قۆناخی کۆتایی هەردوو خولی یەکەم و دووەمە بۆ ساڵەکانی 2024 - 2025 و لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت. 
 
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی گوت، "زانکۆکەمان 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی هەیە؛ بەڵام ئەم ساڵ 15 کۆلێژ و 83 بەشی ئەکادیمی ئاهەنگی دەرچوونیان هەیە."
 
بەگوێرەی بەرێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە، لەم خولەدا هەزار و 950 قوتابی خوێندنی باڵا و 5 هەزار و 32 قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.