ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق: پێنج پێگەی داعش لە کەرکووک بۆردوومان کران

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بە هاوئاهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعش، لە رێگەی ئاسمانییەوە پێنج پێگەی داعش-یان لە کەرکووک بۆردوومان کردووە.
 
یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، ئەو فەرماندەییە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو بۆردوومانانە بەرهەمی سێ مانگ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بووە لەبارەی "تیرۆریستان" لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەو بۆردوومانانە بە هاوبەشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بووە."
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت: "هێرشەکە راستەوخۆ ئامانجی خۆی پێکاوە و دواتر زانیاریی ورد لەبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە."