سوودانی، تەیف سامیی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 راسپارد

رووداو دیجیتاڵ
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی راسپارد مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
 
لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی راسپێردراوە.
 
لەبارەی مووچەی مانگەکانی مانگی 11 و 12ی 2025، هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا دەڵێت، "پێناچێت هیچ ئاماژەیەکیان پێ کرابێت، بەڵام بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 10 دراوە".
 
چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ سێشەممە، لەو کۆبوونەوەیەدا چارەنووسی مووچەی مانگی 11 و 12ش یەکلایی بکرێتەوە.