ژمارەی کارمەندانی کارگەی مافووری کەرکووک کەمبووەتەوە
رووداو - هەولێر
کارگەی مافووری دەستکرد لەساڵی 1970 لە هەولێر دامەزراوە و لەدوای راپەڕین و لەساڵی 1992 کارگەکە بردراوەتە کەرکووک، لەساڵی 2003 چوارسەد ژن لەو کارگەیەدا کاریان دەکرد، بەڵام ئێستا تەنیا چل ژن لە کارگەکە کاردەکەن.
بەرهەمەکانی کارگەی مافووری دەستکردی کەرکووک کولتوورین و لەچەندین پێشانگا و لە رابردووشدا لەسەر ئاستی حەوت کارگەی مافوری دەستکردی عێراق پلەی یەکەمییان هێناوە.
ئەندێرە جەلال، بەڕێوەبەری کارگەی مافور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بنەمای بەرهەمەکانی ئێمە پاراستنی کولتووری عێراقە، تەنانەت کولتوور و فەرشی ماڵانیش دەکەین، بەڵام بەهۆی گرانی نرخی بەرهەمەکان داواکاری لەسەر زۆر کەمە".
تاوەکو ئێستا ئەو بەرهەمانەی لەم کارگەیە بەرهەم هاتوون لەچەندین پێشانگا لەئاستی حەوت کارگەی مافووری دەستکردی عێراق پلەی یەکەمییان هێناوە بەوتەی فەرمانبەران بەرزی ئاستی بەرهەمەکانیان پەیوەستە بە رۆحی کارکردنیانەوە.
بەشێک لەکارەکان بەپێی خواست دروست دەکرێن، بەڵام بەهۆی زۆری نرخ و قەیرانی دارایی هاونیشتمانیان ناتوانن بەرهەمەکانی کارگەکە بکڕن، بۆ پێداویستییەکانی نێو ماڵییان پەنا دەبەنە بەر کڕینی مافووری ئێرانی و تورکی.
پێداچوونەوە: راوچی حەسەن