ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 10 تۆمەتبار رادەگەیێنێت
رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە تۆمەتی جیاواز، لە ماوەی یەک هەفتەدا 10 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیێندراوەکە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان لەنێوان رۆژانی 18 تاوەکو 22ی ئەم مانگە بووە.
بەگوێرەی ئاسایش، ئەو کەسانە بە تۆمەتی "هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، تەقەکردن، دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی" دەستگیرکراون.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باس لەوە دەکات، تۆمەتبارانی بە مادەکانی 413، 342 و 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگرتوون و دۆسییەکانیان رادەستی یاسا کراون.