ئاگر لە باڵەخانەیەکی ئیستەنبووڵ کەوتوەتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
ئاگر لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شارۆچکەی سوڵتانبەیلی ئیستەنبووڵ کەوتوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی باتاڵگازی لە شارۆچکەی سوڵتانبەیلی لە ئیستەنبووڵ کەوتەوە.
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەکە و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
 
وەک ئەوەی لە میدیای فەرمیی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، باڵەخانەکە کاری دوورینی جلوبەرگی تێدا دەکرێت.