مانگی سووری کورد: 4 منداڵ لە کۆبانی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بەهۆی گەمارۆ و سەرماوە "چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە."
هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی، 4 منداڵ بەهۆی سەرماوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە."
چەند رۆژێکە شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی گەمارۆ دراوە و رێگەکانی شارەکە بە دەرەوە بە تەواوی داخراون و کارەبا، ئاو و دەرمانی لێبڕاوە.