گەورەترین کتێبخانە لە ئامەد کرایەوە

رووداو - هەولێر 

لە زانکۆی دیجلەی ئامەد پەردە لە سەر کتێبخانەیەک لادرا، کە تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار کتێبی لەسەر جوگرافیا، مێژوو و کلتووری دیاربەکر تێدایە.


بەڕێوەبەرانی کتێبخانەکە دەڵێن، ئەو کتێبخانە گەورەترین شوێنی زانستییە بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پارێزگای ئامەد.  

کردنەوەی کتێبخانەکە دەرفەتی ئەوەی بۆ خوێندکاران و توێژەرانی پێکهێناوە، تاوەکو بتوانن زۆرترین سەرچاوەیان لەبارەی مێژووی ئامەد لەبەردەست بێت. 


پێداچوونەوە: راوچی حەسەن