بە مووشەک هێرشکرایە سەر پێشمەرگە


رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگاکانی فیرقەی 7 لە دوو کاتی جیاوازدا بە مووشەک کرانە ئامانج کە بەمشێوەیە بووە:
 
- لە کاژێر 01:50 خولەک بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەک بۆردوومان کرا، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە."
 
- لە کاژێر 02:50 خولەک، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک مووشەک ئەنجامدرا.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێرشەکان بە رووداوی راگەیاند: بەهۆی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و 20 بۆ 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
 
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 400 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە، لەو ژمارەیە بەشیکیان دژی هێزەکانی پێشمەرگە بوون.

جگە لەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشەکانی پێشووترەوە هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو، یەکێکیان ئەندامێکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بوو، شەشیان پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوی دیکەش سەربازێکی فەرەنسی بوو لە هەولێر.

هەر شەوی رابردوو، جگە لە هێرشی سەر ئەو ناوچەیە، ژمارەیەک درۆن ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و فڕۆکەخانە کران کە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بەرپەرچ درانەوە.