لە هێرشێکدا لە سپیلک شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 20 برینداریش هەن
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە لۆفەکانی سپیلک لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، شەش شەهید هەن.
هێرشەکە نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی 24ـی ئادار کراوە. سەرچاوەیەکی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە هێرشەکەدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 20 بۆ 25ـی دیکە بریندارن".
ئەو سەرچاوەیەی رووداو گوتیشی: "هێرشەکە بە مووشەک و درۆن کراوە، بەڵام ژمارەیان نازانین و ئێستا سەرقاڵی رێکارە پزیشکی یاساییەکانی تەرمی شەهیدەکانین".
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە هێرشەکاندا لانیکەم پێنج مووشەک و درۆن بەکارهێندراون و بەشێکیان لە ئاسماندا تێکشکێندراون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن کراون.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کە بارەگاکانی فیرقەی 7 لە دوو کاتی جیاوازی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24-3-2026 کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- لە کاژێر 1:50ی پاشنیوەشەو، بارەگای فیرقە بە (5) پێنج موشەک بۆردوومان کرا، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە".
2- لە کاژێر 2:50 پاشنیوەشەو، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک موشەک کرا.
فەرماندەییەکە دەڵێت: "هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە".
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 400 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە، لەو ژمارەیە بەشیکیان دژی هێزەکانی پێشمەرگە بوون.
ناوی شەش پێشمەرگە شەهیدەکان:
- رێبەر عەبدوڵڵا
- زکری بێخشاشی
- رامین عادل
- شەهاب بێخشاشی
- کەیوان موزەفەر
- پشتیوان مەلا موسا
جگە لەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشەکانی پێشووترەوە هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو، یەکێکیان ئەندامێکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بوو، شەشیان پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوی دیکەش سەربازێکی فەرەنسی بوو لە هەولێر.
هەر شەوی رابردوو، جگە لە هێرشی سەر ئەو ناوچەیە، ژمارەیەک درۆن ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و فڕۆکەخانە کران کە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بەرپەرچ درانەوە.
زانیاری لەبارەی ژیانی پێشمەرگە شەهیدەکان
- شەهاب بریندار بێخشاشی
لە دایکبووی 1977
دوو هاوژینی هەیە و باوکی پێنج منداڵە
ئەفسەر بووە و پلەی رائید بوو
باوکی شەهیدە و باپیری ئەنفالکراوە
- زکری بێخشاشی
لە دایکبووی 1990
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی 5 منداڵە
هەردووکیان پوورزای یەکدین
- رێبەر عەبدوڵڵا
26 ساڵ
پلەی ملازمە
بڕیاربوو مانگێکی دیکە ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت
خەڵکی گوندی لێرەبیرە لە بارزان
- رامین عادل
26 ساڵ
پلەی ملازمە
خەڵکی گوندی ئۆرەمارە
ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە
- شەهاب بریندار بێخشاشی
لە دایکبووی 1977
دوو هاوژینی هەیە و باوکی پێنج منداڵە
ئەفسەر بووە و پلەی رائید بوو
باوکی شەهیدە و باپیری ئەنفالکراوە
- زکری بێخشاشی
لە دایکبووی 1990
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی 5 منداڵە
هەردووکیان پوورزای یەکدین
- رێبەر عەبدوڵڵا
26 ساڵ
پلەی ملازمە
بڕیاربوو مانگێکی دیکە ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت
خەڵکی گوندی لێرەبیرە لە بارزان
- رامین عادل
26 ساڵ
پلەی ملازمە
خەڵکی گوندی ئۆرەمارە
ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە
- کەیوان موزەفەر
تەمەنی 24 ساڵە
نۆ مانگە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە
خەڵکی گوندی سیتکانە
باوکی برینداری شەڕی داعشە و دەست و قاچێکی لەدەستداوە
لە هەوڵی رزگارکردنی بریندارەکان شەهیدبووە
- پشتیوان مەلا مووسا
تەمەنی 26 ساڵانە
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و منداڵی نییە
دوای هاوڕێکانی لەژێر داروپەردوو تەرمەکەی دۆزراوەتەوە
تەمەنی 24 ساڵە
نۆ مانگە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە
خەڵکی گوندی سیتکانە
باوکی برینداری شەڕی داعشە و دەست و قاچێکی لەدەستداوە
لە هەوڵی رزگارکردنی بریندارەکان شەهیدبووە
- پشتیوان مەلا مووسا
تەمەنی 26 ساڵانە
ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و منداڵی نییە
دوای هاوڕێکانی لەژێر داروپەردوو تەرمەکەی دۆزراوەتەوە
دانیشتووی دەڤەری بارزانە