کرێکارێکی خەڵکی باکووری کوردستان لە زاخۆ گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، کرێکارێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان، لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی زاخۆ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیک کاژێر 11:00، کرێکارێک لەکاتی کارکردن لەسەر باڵەخانەیەکی نزیک کۆڕنیشی زاخۆ کەوتە خوارەوە، بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
ئەو کرێکارە تەمەنی 53 ساڵ و ئاسنگەر بوو، ناوی (ش. س) و خەڵکی دیلۆکی باکووری کوردستان بوو. 
 
وەک گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، کرێکارەکە لە نهۆمی سێیەمەوە کەوتووەتە خوارەوە، گورز بەر سەری کەوتبوو. دەشڵێت، بەپێی مادەی 411، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە کراوەتەوە.