بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی پێنجوێن وەردەگەڕێت و شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی پێنجوێن - ناڵپارێز وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگەی پێنجوێن- ناڵپارێز لە نزیک مزگەوتی رێبواران روویداوە. 
 
لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە. هەروەها بارهەڵگرەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و هەموو بارەکەی کە گەنم بووە، رژاوە.
 
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە ئەنجامی کاری هێڵکاری دەرکەوتووە، رووداوەکە بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە بووە.