گاردن سیتی و کۆمپانیای برایت کاسڵ مۆتۆرز گرێبەستێکیان واژۆ کرد

 
رووداو دیجیتاڵ

گاردن سیتی و کۆمپانیای برایت کاسڵ مۆتۆرز گرێبەستێکیان واژۆ کرد. گرووپی هەڵەبجەی بنیاتنەری گاردن سیتی، بۆ زیاتر گرینگیدان بە کڕیار و بەشداربووەکانی، گرێبەستەکەیان واژۆ کرد، ئیدی بەوەش لەمەودوا هەر کڕیارێکی گاردن سیتی ئۆفەر و داشکاندن و مامەڵەی تایبەتی لە کڕینی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس بێنز هەیە.
 
ئاسۆ عەبدولـلەتیف، راوێژکاری میدیایی هەڵەبجە گرووپ و گاردن سیتی گوتی، "رێککەوتنێکی گرنگە لەنێوان دوو براند، ئامانج لێی پێدانی ئۆفەر و تایبەتمەندییە بە کرێکارەکان."
 
ئازاد قاسم، بەرپرسی مارکێتینگی مێرسیدس بێنز - عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "ئامانجمانە باشترین شت بکەین بۆ خزمەتی کڕیارەکان."
 
ئێوارەی رۆژی دووشەمە لە ئاهەنگێکی تایبەتدا لەنێو پرۆژەی گاردن سیتی، لەگەڵ واژۆکردنی پرۆتۆکۆلی هاوبەشی لێکتێگەشتنی هەردوو کۆمپانیاکە، گاردن سیتی فرۆشتنی بەشی دووەمی ڤێلاکانی راگەیاند، بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە دەڵێن، فەرمانبەر تاوەکو سەرمایەدار دەتوانن سومەند بن لە پرۆژەکانیان و، کار و خزمەتەکانیان بۆ هەموو چین و توێژێکە.
 
راوێژکاری میدیایی هەڵەبجە گرووپ و گاردن سیتی باسی لەوە کرد، "بەشی دووەمی گاردن سیتی نمایش دەکەین، 205 یەکە لە رووبەری 230 بۆ 1000 مەتر نمایش دەکەین، پرۆژەکە هی براندێکە و سەر بە قوتابخانەی هەڵەبجە گرووپە، بۆ هەموو چین و توێژێک بەردەستە."
 
زاهیر کەریمەڕەش، سەرمایەدار گوتی، "گاردن سیتی لەنێو پرۆژەی نیشتەجێبوون وەکو هەیبەتی مێرسیدس وایە لەنێو ئۆتۆمبیل دا و چاوەڕێی کاری باشین."
 
گاردن سیتی سەر بە هەڵەبجە گرووپە، ئەو کۆمپانیا جگە لە پڕۆژە بازرگانییەکانی، دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گشتی و خێرخوازی و ژینگەیی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامداوە و دەیان قوتابخانەیان دروستکردووە یان نۆژەنیان کردوونەتەوە.