سێ هاونیشتمانییەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن
بەشێکی قوتابییانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دوای 16 ساڵ لە کۆشش، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەرچوونیان لە سلێمانییەوە چوونەتە مالیزیا. بۆ ئەوەی هاوشانی قوتابییانی زانکۆی تەکنەلۆجیی مالیزیا، ئاهەنگی دەرچوون بگێڕن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەویستی خوا لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین."
لە 13 وڵاتی جیاوازەوە ژمارەیەک لە وەرزشڤانان بەشدارییان لە پاڵەوانێتیی پاراگلایدەری پۆینت کرد کە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو؛ بەشداربووەکان لە شارۆچکەی عەربەتەوە لە بەرزییەکەوە بۆ ئەو خاڵە فڕین و نیشتنەوە کە بۆیان دیاریکرابوو
بارینی تەمەن حەوت ساڵان، ئەو منداڵەی هاندەری سەرسەختی یانەی نەورۆزە و نەخۆشیی سستی سییەکانی هەیە، بەڵام نەخۆشییەکەی خۆشەویستیی بۆ وەرزش کەمنەکردووەتەوە و هەر رۆژێک یانەکەی یاری هەبێت، سەرەڕای ئازارەکانی، بە بزەوە لە باوەشی پڕ میهرەبانیی دایکی، دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ یاریگا.
ژمارەیەک تووشبووی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ یان لە هەڵەبجەی تازە کردووە و سەرچاوەیەکیش لە تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: "500 کەس بوون."
16 ساڵە لەوپەڕی دنیاوە پزیشکێکی بیانی بونیاتی تاقیگەیەکی پزیشکیی لە سلێمانی داناوە، کە ئێستا بووەتە سەرچاوەی پشکنینی نموونەی شێرپەنجەیی لە هەموو عێراق
رووداوێکی کوشتن لە گوندی شێرکوژی سلێمانی روویدا، کە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان چەند شۆفێر و خاوەن باخێکی گوندەکەوە بوو، لەسەر تەپوتۆزی رۆشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.
ژمارەیەک هاونیشتیمانیی سلێمانی بەدەست یەک کێشەوە دادوبێدادیانە و دەڵێن، هەریەکەیان ویستوویەتی خانووەکەی نۆژەن بکاتەوە، پارەی ماڵیان داوە بە کۆمپانیایەک بەنیازی نۆژەنکردنەوە، بەڵام ئەوەی پێیان داوە ئێستا دیار نەماوە. ئەو هاونیشتمانییانە سکاڵایان بردووەتە دادگای سلێمانی و چاوەڕوانن یاسا سەروەر بێت
لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس دا ژمارەیەک چەکدار تەقە دەکەن بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن، سەرچاوەیەک لە پۆلیس بە رووداوی گوت: بریندارەکان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.
موختاری گوندی تەپەکوڕە لە ناحیەی شوان دەڵێت، "نزیکەی 20 چەکداری نەناسراو کە ھێزە ئەمنییەکان گومان دەکەن داعش بووبن، چوونەتە سەر ماڵێک لە گوندەکەیان و تەقەکراوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە."
رۆژی سێشەممە دوایین رۆژی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان بوو لە هەرێمی کوردستان. سلێمانی گەورەترین پارێزگایە کە نزیکەی 65 هەزار کەس تێیدا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی وەرنەگرتنەوەی کارتی دەنگدانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
پارێزگای سلێمانی، ئەو بازنەیەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو دەنگدەرانی چەند جارێک لیستی دڵخوازی ژمارە یەکیان لە حیزبێکەوە بۆ حیزبێکی دیکە گۆڕیوە، یەکێتی، گۆڕان و تا رادەیەک نەوەی نوێ ئەسپی خۆیان تاوداوە.
خەلیفاوە گەڕەکێکی هەژارنشینی سلێمانییە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی نییە، پێوەری دەنگدان لەلای هاونیشتمانییانی ئەو گەڕەکە رزگاربوونیانە لە تۆز و خۆڵی هاوین و قوڕ و لافاوی زستان
ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە باوکێک و دوو کوڕین
مامۆستایەک: لە تەیناڵ هیچ پێداویستییەکی پەروەردەییمان نییە
منداڵانی بێ دایک و باوک لە قۆناخی باخچەی ساوایان تاوەکو 12 ئامادەیی لەو پەیمانگایە وەردەگیرێن
خواردنە کوردەوارییەکان بەشێکیان لە لیستی خواردنی نێو رێستۆرانت و چێشتخانەکان نین، نەوەی نوێ زۆریان لەسەر نازانن، لە بەشێک لە منداڵانمان پرسی، ئەوان لە زاری دایک و باوکیان فێری ناوی خواردنەکان بوون و لەزەتی بەشێکیشان کردووە.
فستق، دارە نوێیەکەی باخەوانەکانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان دەرچووە، ئێستا بووەتە دڵخوازی باخەوانەکان و ساڵانە رووبەری روێندراو بەو دارە زیاد دەکات
بەلەمەکانی نێو دەریاچەی دووکان، جیاواز لە ساڵانی رابردوو، تاک و تەرا خاوەکانیان کاریان پێدەکەن و دەیانبەن بۆ راوەماسی، چونکە چوار ساڵە ماسییەکانی نێو دەریاچەکە، بە گوتەی راوچییەکان، کەمیان کردووە. هەر راوچییەکیش بدوێنی، کەمبوونەوەی ماسی و گلەیی قسەی سەر زمانیەتی
بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، کە دەکەوێتە نێوان تەکیە و چەمچەماڵ
لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گیانلەدەستدان و بریندار لە رووداوەکەدا هەن
گەڕەکی کانیاو لە سلێمانی، هەشت ساڵە دروستکراوە، بەڵام دانیشتووانەکەی کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە. هەفتەی جارێک بە تانکەر ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات.
هاوشێوەی گەرمای تەممووز، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی گەرموگوڕە. جووتیاران بە هیوای رادەستکردنی گەنمەکەیان نۆرەیان گرتووە؛ ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بێگەردیی پرۆسەکە دڵخۆشی کردوون، بەڵام کەمیی کات و رێژەی وەرگرتن نیگەرانی کردوون
شیوە سوور، جێگەی فڕێدانی زبڵ و خاشاکی رۆژانەی بازیان و چەمچەماڵە، پاشماوە فڕێدراوەکان لەو شوێنە بوونەتە سەرچاوەی بژێویی بەشێک لە خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان
جارێکی دیکە گرووپێک لە هونەرمەندانی کورد دەیانەوێت سەکۆی شانۆکانی سلێمانی بەکارێکی نوێی هونەر بگەشێننەوە. ژمارەیەک شانۆکاری سلێمانی بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بینەرانی شانۆ بە شانۆگەریی "رۆمیۆ و جولیێت" لە دەرهێنانی د. فازڵ جاف، شانۆکاری کورد ئاشنا بکەن.
"گورچیلەی خۆم و کچەکەم نەخۆشە، دکتۆر گوتی هەمووی بەهۆی ئاوی پیسەوەیە. ئاوەکەمان بردە تاقیگە و گوتیان 'پیسە، مەیخۆنەوە.' بەڵام هەر دەیخۆینەوە، ناچارین."
دەنگێکی بەهێز لە سنووری چەند گوندێکی پارێزگای سلێمانی بیسترا. پەیامنێری رووداو دەڵێت، دوای دەنگەکە ئاگر کەوتوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کراوە.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی کوڕێک بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.
ژمارەیەک خانمە ئەکتەر لە فیلمی کۆمێدی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" رۆڵدەگێڕن، بۆ بەشێکیان یەکەمجارە لە فیلمدا بەشدار دەبن. رۆڵی هەریەک لەو ئەکتەرانە لە چیرۆکێکدایە کە لە سەردەمی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان روودەدەن.
تەرمی گەنجێکی 25 بۆ 30 ساڵ لە گردی سەیوانی سلێمانی دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری چەقۆ بە ملیەوە هەیە.
شۆخان، کەم رۆژ هەیە نەپرسێت 'کەی یەکەکانی شتەجێبوونی کرێنشینان تەواو دەبن؟' چونکە لەوەتەی بەبیری دێت، کرێنشین بووە و کرێچیێتی تەنگی پێهەڵچنیوە.
20 سزادراوی چاکسازی گەورانی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە خوێندنەکەیان دەستپێبکەن و وادەیەک بۆ دەستپێکردنی خوێندنیان دیاری نەکراوە
هەر سوچێکی نەخۆشخانە نوێیەکەی چەمچەماڵ بگەڕێیت، خاڵییە لە کارمەند و ئامێر و پزیشک، نەخۆشخانەکە بڕیارە بکرێتە نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەری منداڵ، چونکە لە شارەکەدا نییە و خواستی دانیشتووانەکەی لەسەرە
دوای 43 ساڵ دابڕان لە خوێندن، هێشتا هەنگاوەکانی بەرەو بەدیهێنانی خەونی منداڵیی دەنێت. حاجی عائیشەی تەمەن 69 ساڵ، یەکێکە لەو خوێندکارانەی ئەمساڵ بە نمرەی بەرز پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەواو کرد.
بەرهەمی سەتان دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم و جۆی سنووری 10 گوندی شارەدێی سەنگاوی چەمچەماڵ، بەهۆی تەرزەی بەهێزەوە لەنێوچوون
لە ئاسمانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ درۆن بینراوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە، بەڵام ئەو رووداوە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی گاز نەبووە.
دواین رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، دەرەنجامی پانێڵ و گفتگۆکانیان دەکەن بە راپۆرتێک و دەیدەن بەلایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.
36 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفال تێپەڕی و جارێکی دیکە ئازار و فرمێسکەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان نوێ بوونەوە؛ بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان تاوەکو ئێستاش عەوداڵی هەواڵێکن لێیان
تەرمی گەنجێکی چەمچەماڵی دوای 9 رۆژ لە ونبوونی لە دادپزیشکی بەغدا دەدۆزرێتەوە. بڕیارە رۆژی یەکشەممە رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە
لە سەیدسادق لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، 'لەسەر کێشەی خانوو' کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت و رادەکات
یەکێکی دیکە لەو رێگەیانەی کە تیمی بەڕێوەبەرانی مزگەوتی بەهەشت دایانناوە، دەخیلەیە. هاووڵاتی دەتوانێت دەخیلەیەک بباتەوە بۆ ماڵەوە و بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر بەپێی توانای خۆی پارەی تێدا کۆبکاتەوە
چوار کاژێر دوای کۆنگرە نائاساییەکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، شەڕ کەوتە نێوان پێشمەرگەکانی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود و محەممەد حاجی مەحموود کە بەهۆییەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەدان پێشمەرگە لە سلێمانی لە نۆرەی وەرگرتنەوەی کارتی 'هەژماری من' وەستان، هەریەکەیان چەند کاژێرێک لە نۆرەی دوورودرێژ چاوەڕێ بوون، بەڵام بەشێکیان پێیان گوترا ''بڕۆنەوە و کارتی بانکییەکەتان تەواو نەبووە.''
بەشێکی زۆری خانووە دێرینەکانی سلێمانی چ بە هۆکاری سرووشتیی وەکو باران بێت یانیش بە دەستی مرۆڤ بێت، مەترسیی رووخانیان لەسەرە، بەشێکیان پێشتر رووخێندراون و کراون بە گەراجی ئۆتۆمبێل.
هیوا رەزا بیرهەڵکەنە و 34 ساڵە ئەو کارە دەکات، بە ئامێرێکی سادە پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئاوی ژێر زەوی دەکات؛ بە گوتەی ئەو، لە 10 ساڵی رابردوودا تەنیا یەک جار هاوشێوەی ئێستا ئاوی ژێر زەوی باش و بەرز بووە
گرانیی نرخی تەماتە بووەتە گرفتی بازرگانانی سەوزە و میوە، بۆ داوای چارەی کێشەکەیان رووداویان بە رێگەی دەربازبوون زانی و پەیامیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان نارد
خێزانێکی هەژار و نەدار، سێ خوشک و دایکێک، لە سلێمانی بژێویی ژیانیان لەسەر منداڵێکی تەمەن 12 ساڵانە و پێویستییان بە هاوکارییە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی راپەڕینی شارەکە، لەنێوان دوو دراوسێدا بووەتە دەمەقاڵێ و شەڕ، لە ئەنجامدا گەنجێک دوو گولـلەی بەرکەوتووە و کوژراوە.
پردی زەرزی کەرکووک بە قەزای دووکان و سەیرانگەی چەمی رەزان دەبەستێتەوە، نزیکەی دوو هەفتەیە بەهۆی باران و لافاوەوە رووخاوە، ئەوەی خەڵک داوای دەکەن چارەی بنەڕەتیی پردی گوندەکەیانە، بەڵام حکومەت چارەسەری کاتی بۆ کردوون
ئەو ژن و پیاوانە کەسوکاری ئەنفالکراوانن لە چەمچەماڵ، دوای دەیان هەوڵدان و چاوەڕوانی، زانیاری و نموونەی خوێنیان لێ وەردەگیرێت بۆ ئەوەی پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ بکرێت.
دایکی کوێخا دێرین عوزێری دوای رووخاندنی خانووی کوڕەکەی بۆ یەکەمجار قسەی بۆ رووداو کرد و دەڵێت، "خانووەکەمیان رووخاندووە و تاڵانیان کردووە."
ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەوڵی دەستگیرکردنی کوێخا دێرین عوزێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەسەر داواکردنی سەرانە و پارە وەرگرتن و هەڕەشە لە سەرمایەدارێک فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکراوە و بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی دراوە
سەرچاوەیەکی باڵای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە سەرمایەدار و تەقەکردن و بریندارکردنی کوڕی سەرمایەدارێک، بە فەرمانی دادوەر چووین بۆ دەستگیرکردنی کوێخا دێرین عوزێری، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە و خۆی شاردووەتەوە
ئەو سەنتەرە جگە لە تووشبووانی لەبیرچوونەوە، بەشێکی تایبەتە بە چاودێری و راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم، کە ئێستا 18 منداڵ لەوێ چاودێری دەکرێن.
هاتووچۆی دەربەندیخان بە رووداوی راگەیاند، لەنزیک گوندی سیارە لە رێگەی نێوان زەڕایەن - دەربەندیخان رووداوێکی سەختی هاتووچۆی لەنێوان پیکاپێک و بارهەڵگرێکی گەورەدا روویداوە و "2 کەس گیانیان لەدەستداوە" و شەشی دیکە بە سەختی بریندارن
لە قوتابخانەیەکی سلێمانی لە گوندی چەقڵاوا قوتابییەک بەناوی لەوەند گیانی لەدەستداوە و لەبارەی گیانلەدەستدانیشی قسەی جیاواز دەکرێت. فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گازی سۆپاوە بووە و بەڕێوەبەری پەروەردەش دەڵێت، چاوەڕێی راپۆرتی داد پزیشکین
مامۆستایانی دوو قوتابخانەی گوندێکی قەرەداخ، کە قوتابییەکانیان دانیشتووی 17 گوندی ناوچەکەن، هیچ رۆژێک خوێندنیان بایکۆت نەکردووە.
لە گوندی گۆپتەپە زیاتر لە 60 جووتیار سێوی بن زەوی بەرهەم دەهێنن؛ یەکێک لەو جووتیارانە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵانە و هەلی کاری بۆ 10 هاوڕێی دیکەی هاوتەمەنی خۆیشی رەخساندووە. مەزەندە دەکرێت بەرهەمی ساڵێکیان نزیکەی 1000 تۆن بێت
رۆژێک دوای رووداوی تەقەکردن لە تیمەکەی پۆلیسی سلێمانی، لەنێو بازاڕ باس و خواسی رووداوەکە گەرم بوو. لە رووداوەکەدا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێکی دیکە و هاونیشتمانییەکیش بریندار بوون. خاوەنی ئەو هۆتێلەی سەرەتا گومان هەبوو تۆمەتباری رووداوەکە لەوێ بووبێت دەڵێت، "ئەوەی روویدا هاوشێوەی نەبوو."
جارێکی دیکە لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان خۆپێشاندانی فراوانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن
نرخی بەنزین بۆ جاری سێیەم لە یەک مانگی رابردوودا لە سلێمانی دابەزی و گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، بۆ هەموو جۆرەکان 25 دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان دوو پیکاپ لە سنووری قەرەداخ 11 کەس برینداربوون و برینی دووانیان، کە یەکێکیان منداڵە، کەمێک سەختە.
مامۆستایانی وانەبێژ و ناڕازی لە دووەمین خۆپێشاندانی ساڵی 2024دا هەمان داواکارییەکانی ساڵی 2023یان لە بەرپرسانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە دامەزراندن، پلە بەرزکردنەوە و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا بوون
پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێکیان دزیوە و دواتر فرۆشتوویانەتەوە. بەپێی راگەیێندراوی پۆلیس، یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوڕی سکاڵاکارە
دوای 11 رۆژ لە بڕیارەکەی حکومەت هێشتا لە سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە نرخی نان نەگۆڕاوە و هەر هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ئەو منداڵانە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەبوو رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێیان بێت، بەڵام وەکو رۆژانی رابردوو لەنزیک قوتابخانەکەیان لەنێو خۆڵ و چۆڵاییەکانی بەردەم ماڵەکانیان لە دەربەندیخان یارییان کرد، چونکە مامۆستاکانیان هێشتا بایکۆتیان نەشکاندووە؛ لە هەر 64 قوتابخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەش بەڕێوەبەر و یاریدەدەر ئامادەبوون بەبێ مامۆستاکانی دیکە
مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی یەکەمین خۆپێشاندانیان لە ساڵی نوێ ئەنجامدا و جەختیان لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ساڵی رابردوویان کردەوە؛ دامەزراندنی وانەبێژان، دابەشکردنی مووچە و پلە بەرزکردنەوە داواکارییەکانیانن و بە کلیلی کردنەوەی قوفڵی دەرگای قوتابخانەکانیان داناوە و جارێکی دیکەش گوتیان، "بایکۆت بەردەوامە."
لە نیوەی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمە و لە نیوەکەی دیکەی بایکۆت بەردەوامە. نوها لەجیاتیی ئەوەی لە قوتابخانە هێڵی فێربوون و گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانی بکێشێت، لەگەڵ هاوڕێکانی لە گەڕەکی عەواڵی سلێمانی لە کۆڵان هێڵی کات بەسەربردن دەکێشێت
لە یەکەمین بەرەبەیانی ساڵی نوێدا و دوای ئاهەنگ و خۆشی و شادی، ئەوەی لەدوای خەڵک بەجێماوە لە شەقامی سالم، خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی یارییە ئاگرینەکانە، ژینگەپارێزان دوای شەش کاژێر 36 تۆن پاشماوەیان کۆکردەوە
لە یەکەمین بەرەبەیانی ساڵی نوێی 2024، پوورە کوردستان و گوندنشینانی چنار تووی ئاخجەلەر دەنگی بۆردوومانی گوندەکەیان رایچڵەکاندن، جارێکی دیکە ترسی بۆ ژیان و کاری رۆژانەیان دروستکرد؛ ئەو ژنە 73 ساڵە لە چوار رۆژدا چوار جار سنووری گوندەکەی کراوەتە ئامانجی فڕۆکەکان
ژنێکی دانیشتووی گوندی گۆپتەپە، زیاتر لە نیوەی تەمەنی لە بەخێوکردنی پەلەوەر بەسەربردووە، ئەمساڵ نەخۆشی رەنج و بەرهەمی ساڵێکی لەناوبردووە؛ لەنێو حەوشەی بەخێوکردنی پەلەوەرەکانی تاک و تەرا قاز مریشک و قەل دەبیندرێن، چونکە زۆرینە بەهۆی نەخۆشییەکەوە مرداربوون
هێشتا خەم و ئازاری بۆردوومانی ساڵی رابردوو لە بیری دانیشتووانی گوندی توتەقەڵ نەچووەتەوە، جارێکی دیکە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پێنج جار سنووری گوندەکەیانی کردە ئامانج.
چوار رۆژە درەختێکی تەمەن نزیک 200 ساڵەی گوندی بیرکێ لە دەربەندیخان لەلایەن چەند کەسێکەوە سووتێندراوە، و گوندنیشینەکانی نیگەران کردووە.
لە گوندەکانی قەرەداخ هەندێ کەس فێر بوون دارەکان دەبڕنەوە. گوندی کانی رۆشنایی کە یەکێکە لە گوندە سەوز و پڕ دارەکانی قەرەداخ، خەڵکەکەی بەهۆی زۆریی بڕینەوەی دارەکانەوە هاواریان لێ هەڵساوە و باسی ئەوە دەکەن چەند ساڵێکە سەدان داری گەورە و بەتەمەنی سنوورەکەیان دەبڕدرێنەوە.
ئەو زەوییانەی کە لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی پارچە پارچە کران و دابەشکران بەسەر بەشێک لە هێزە ئەمنییەکاندا، ئێستا شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ژمارەیەکیان مۆڵەتی دروستکردنی خانوو و باڵەخانەیان لەسەر نادات.
بەگوتەی بەشێک لە دانیشتووانی هەڵەبجە، مانگ دوای مانگ بەهای زەوی و خانووەکانیان کەم دەبێتەوە.
لە گەڕەکی شێخانییەکانی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ ئاگر لە موەلیدەیەکی ئەهلی کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو 20-11-2023، ناونووسین بەردەوامە
لە چەمچەماڵ مامۆستایان و قوتابیان لە دوو بەرەی بەرامبەر بە یەک خۆپێشاندانیان کرد، قوتابییەکان داوای بایکۆت و گەڕانەوەی مامۆستایان و بەردەوامی پرۆسەی خوێندن دەکەن و مامۆستایانیش سوورن لەسەر بایکۆت تاوەکو ئەو کاتەی دادەمەزرێن.
فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەوان وەکو یەکێتی دوو پێشنیازیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری پێشمەرگە بە حکومەت داوە، بەڵام جێبەجێ نەکراون و دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی دابنیشن تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکەن.
چەمچەماڵ بە نوێنەرایەتیی قەزاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکانی دەستپێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. لەو فێستیڤاڵەدا نۆ قەزا لە هەرێمی کوردستان و دوو گرووپ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان کردووە
لەنێو قوتابخانە و باخچەکانی هەرێمی کوردستان نیڤشکان و منداڵانی ئۆتیزم لە یەکتر جیادەکرێنەوە. لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هۆشیارکردنەوە، بە ناونیشانی (باخچە بۆ هەمووان) لەلایەن هاما گرووپ، بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو راگەیێندراوە.
زەحمەتیی ژیان و قورسیی دەستکەوتنی پارە بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان، نیڤشکانەکانی هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە
سروود و لارا و یارا سیانەی یەک خێزانن، ئەوان تەنیا لە شێوەدا لەیەک ناچن، بەڵکو هەمان بەهرەیشیان بۆ ژەنینی پیانۆ هەیە؛ دوای 10 مانگ لە ئامادەکاری لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆنسێرتی 'ئێوارەیەک لەگەڵ پیانۆ'یان لە سلێمانی بەڕێوەبرد، کە هۆڵەکەیان پڕ کردبوو لە دەنگی نۆتەی مۆسیقا
هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری تەقینەوەی تی ئێنتییەک لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی کرد، کە بەهۆیەوە خاوەن ماڵەکە گیانی لەدەستدا؛ دەرکەوت کە تەقینەوەکە کارێکی تیرۆریستی نەبووە
لە گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی تەقینەوە لە ماڵی ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە روویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستدا
گەڕەکی تانجەرۆ دوایین گەڕەکە لە باشووری شاری سلێمانی، دانیشتووانەکەی بەدەست نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەوە دەناڵێنن
مامۆستایان لە قوتابخانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییان بۆ ساڵی نوێ تەواو بووە، بەڵام دیار نییە بایکۆت رێگە دەدات لەکاتی دیاریکراودا دەوامی خوێندنگەکان دەستپێبکات یاخود نا
لە کەرکووک خۆپێشاندان نەماوە، بەڵام هیزێکی زۆری سەربازی لە رەحیماوا، شۆراو، سەرچنار، فولکەی ئیخوان و گەڕەکە کوردییەکان بڵاوەیان پێکراوە و دەیان هاونیشتمانی دەستبەسەر کراون
بەیانیی رۆژی هەینی لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی گەنجێک لەکاتی کرێکاریدا گیانی لەدەستدا، کەسوکاری چوونە دادپزیشکیی سلێمانی و تەرمەکەییان وەرگرتەوە؛ یوسف سەجیل کە بە رەچەڵەک عەرەبە و دانیشتووی سەماوەیە، ئەو گەنجەیە گیانی لەدەستداوە
لە گوندی هەزارمێرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دانیشتووانی گوندەکە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای ماڵەکانیان بەکاردەهێنن؛ رۆژانەش لانیکەم 12 بۆ 15 کاژێر کارەبایان لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەستکەوێت
ئامادەکاریی و پرۆڤە بۆ بەرهەمێکی نوێی کۆمیدیای بۆ سینەمای کوردی بەناوی 'خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا' دەکرێت کە ژمارەیەک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان تێیدا بەشدارن. بە شەو و رۆژ ستافی ئامادەکار کاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنان بۆ فیلمەکە دەکەن، خاوەن بیرۆکە و دەرهێنەری فیلمە سینەماییەکە هونەرمەند شوان عەتووفە.
لە شارباژێر بەراز زیانی زۆری بە باخ و دەخڵوودانی جووتیاران گەیاندووە. مام رەسوول کە لە منداڵییەوە لەنێو باخدا کار دەکات، دەڵێت، ئەوەی بەبیری بێت، هیچ شتێک هێندەی بەراز زیانی پێنەگەیاندوون.
ژنێکی 23 ساڵ لە هوانەی سلێمانی لەپشت ماڵەکەیەوە بە برینداری دەدۆزرێتەوە. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکە لە گەڕەکی هوانە بووە، "جێگەی چەقۆیەک بە سنگی ژنەکەوە بووە" و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە
لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و شەش کەس برینداربوون.
جارێکی دیکە نۆرەی دوور و درێژی وەرگرتنی بەنزین لە هەولێر سەریهەڵدایەوە، بەشێک لە شۆفێران لە بەیانیی زووەوە بۆ بەنزین دەوەستن؛ بەڵام دیمەنەکانی نۆرەی بەنزین لە سلێمانی نابیندرێن
هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی، لەسەر 5 خاڵ رێککەوتوون.
لە بەشێکی گەڕەکانی چەمچەماڵ کێشەی کەمیی ئاو دروستبووە. ژنێک دەڵێت، نیوەی تەمەنیان لە کەمئاوی بەسەربردووە کە دەبێت بەسەتڵ و دەبە ئاو ببەنەوە بۆ ماڵەکانیان. ئەوە لەکاتێکدایە، لە ساڵی 1945ـەوە نووسراو بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە شارەکە کراوە و هێشتا بەردەوامە.
گەڕەکی ئاسوودەی چەمچەماڵ زۆرینەی دانیشتووانەکەی رزگاربووی ئەنفال یان کەسوکاری ئەنفالن، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دانیشتووانەکەی داد و بێدادیانە، لە هەر کەسێکیان دەپرسیت دەڵێت، ژیان لەم بێ خزمەتگوزارییە سەختە
تەرمی جەمال شارباژێڕی، شاعیر و ئەدیبی ناسراوی کورد لە قەزای چوارتای سلێمانی بە خاک سپێردرا، دوای ئەوەی تەرمەکەی لە بەریتانیاوە گەیەنرایەوە سلێمانی. جەمال شارباژێڕی، کە 26 ساڵ بوو لە لەدەرەوەی وڵات دەژیا، 10ـی ئەم مانگە لە لەندەن بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
لە سنووری سەیدسادق لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا سەدان تووشبووی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی سەیدسادق تۆمارکراون. یەکێک لە تووشبووەکان منداڵێکە و دەڵێت، بەبێ ئاگاداریی دایک و باوکی ئاوی تانکیی سەربانی خواردووەتەوە و بەهۆیەوە تووشی سکچوون بووە
پیاوێک کە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی کار دەکات، دەڵێت، لەوکاتەوەی بازاڕەکە دروستبووە، هیچ کچێک لە بازاڕەکەدا کاری نەکردووە. دەشڵێت، هەنگاو هەن بۆئەوەی کچان کاری لێبکەن، بەڵام بەربەست زۆرە. بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، لە هەرێمی کوردستان هێزی کاری ژنان تەنیا 15٪ و پیاوان 75٪ـە.
یەکێک لەو خانمانەی بۆ جوانکاری و لەشولارێکی رێک نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگی لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی ئەنجامدابوو، ئێستا بەدەست ئازارەکانییەوە دەناڵێنێت، چونکە نەشتەرگەرییەکەی بووە سەرەتای مەینەتیێک کە دوو ساڵە بەردەوامە، ئەو خانمە و دووانی دیکە لەم راپۆرتەی رووداودا چیرۆکی تراژیدیی خۆیان باس دەکەن.
هەنار تەها، ئەو کچەی لە هەرێمی کوردستان بووە یەکەمی بەشی وێژەیی 12ی ئامادەیی، چیرۆکی سەرکەوتنی لە ژوورێکدا نووسییەوە کە نە لەبغ کرابوو نە گەچ، ژوورەکەش سەقفەکەی بە چینکۆ دروستکراوە و پڕە لە کەلوپەلی هەڵگیراوی ماڵەکەیان
ئاراس دووکاندارە و دوای حەوت مانگ لە کارکردن لە دووکانێکی جلوبەرگ فرۆشتن، ئێستا بەهۆی بێبازاڕییەوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیەتی بۆ داخستنی شوێنی کارەکەی. ئەو دەڵێت، هێشتا زیانی دووکانەکەی نەبژاردووە، کەچی حکومەت سوپرایزی بۆ کردوون لە وەرگرتنەوەی پارەی پێشینەی هاوسەرگیرییەکەی
بەشێک لەو خەڵکەی لە هەولێر قوربانی دەکەن هەر لە بەیانی زووی دووەم رۆژی جەژنی قوربانەوە ئاژەڵەکانیان بۆ قوربانی بردە بەردەم سەربڕخانەی هەولێر. لە هەرسێ سەربڕخانەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە یەکەم رۆژی جەژندا 1352 ئاژەڵ سەربڕدراون
خواناس وریا گلی رۆژی پێنجشەممە 22-06-2023 بە دەستڕێژی گولـلە لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا. رووداوەکە کاردانەوەی بەدوادا هات و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 'بەهۆی جیاوازیی بیروڕا'وە کوژراوە. باوکی لە پرسەکەیدا گوتی، هەرچی بێت کوڕەکەیان شایەنی کوشتن نەبوو
دوای حەوت مانگ لە ئاهەنگی یەکگرتنەوەیان، لە زڕگوێزی سلێمانی شەڕ لەنێوان هەردوو حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران روویدا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کوژران و یەکێکی دیکەیشیان برینداربوو
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی لە شارباژێڕ سووتاون، کە هەمووی درەختی سرووشتی و رەز و باخی خەڵکی بووە.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، کاری بەشێک لە ئاژەڵفرۆشانی قورستر کردووە، چونکە ئەم ماوەیە، پێش کڕین و فرۆشتنی هەر ئاژەڵێک ناچارن پشکنینی بۆ بکەن. بەپێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و عێراق، یەكێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نەخۆشییەکە ئاژەڵانن
تیمێکی شوێنەوارناسی لە چەمی رێزانی سلێمانین و لە گوندی زەرزی هەندێک پارچەیان دۆزیوەتەوە مێژوویان بۆ 13 هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. رۆجیر مارتینز، پرۆفیسۆرە لە زانکۆی ریدینگی بەریتانی و دەڵێ خەڵک لە ئەشکەوتەکانەوە هاتوونەتە ئەم شوێنە، کە دۆڵێکی تێدا بووە و ئاوی پێدا رۆیشتووە، ئەمە وایکردووە ئەم گوندە جێگەی ژیان بێت.
تەماشاکارانی شانۆگەریی "تۆ مەچۆ بۆ شەڕ" لە سلێمانی دەڵێن، سلێمانی و خوازیارانی هونەر تینوی بەرهەمی نوێی هونەرین و پێویستە بەرهەمی هاوشێوە بەردەوام هەبن
هاژە واحید، کە هاونیشتمانییەکی نیڤشکانە، وەکو یەکەم ژنی کورتەباڵا، بووە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری و دەڵێت، لە ساڵی 2018وە سەرقاڵی ئەوەیە خۆی فێری شۆفێری بکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێلەوە نەیتوانیوە خەونەکەی بێتەدی، بەڵام دواجار گەیشتووەتە ئاواتەکەی
لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دوای 6 ساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای روانگە، رووپێویی منداڵانی ئیشکەر و سەر شەقامیان کردووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئامارەکانیان دەریدەخەن، هەزار و 466 منداڵی لەو شێوەیە هەن.
پیاوێک زیاتر لە مانگێکە چاوەکانی لەسەر ئەو ئامێرەیە کە پێوانەی دڵ و هەناسەی هاوژینەکەی دەکات، بە هیوای ئەوەی هەرچی زووە لە ژووری چاودێریی چڕ رزگاری ببێت؛ ئەو دەڵێت، "ئەگەر نەخۆشخانەی حکومی نەبێت نەخۆش دوو جار قوڕی بۆ دەگیرێتەوە بەهۆی گرانی لە یەکەی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە تایبەتەکان"
جووتیارێکی نموونەیی لە دەشتی شارەزوور دەڵێت، ئەمساڵ 50 دۆنم زەوی بە گەنم داچاندووە و وەرزی پڕ باران بەرهەمێکی باشی پێداون، بەڵام گرفتیان ئەوەیە کە حکومەتی عێراقی بەرهەمەکانیان وەردەگرێت، بۆیە ناچارە بەشێک لە بەرهەمەکەی لە بازاڕدا بە نرخێکی کەمتر بفرۆشێتەوە.