دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری راگەیاند

 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، باندێکی 11 کەسییان دەستگیرکردووە کە بەڵگەنامەیان ساختەکردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 24-07-2025 دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە باندێکی 11 کەسی دەستگیر بکەن کە لە ماوەی رابردوودا ساختەکارییان لە دروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی کردووە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکان بە مادەکانی (289-297) راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.