گەنجێک لەکاتی خۆهەڵدانە نێو گۆمێکی دینارتە سەری بەر بەرد دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات
رووداو - دینارتە
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئاب، گەنجێک لە گوندی گربیش سەر بە ناحیەی دینارتە لەکاتێکدا خۆی هەڵداوەتە نێو گۆمێکی ئاو، سەری بەر بەردێک کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە تەمەنی 24 ساڵە و ناوی ئەزوەر کەمالە، لەکاتی مەلەکردن خۆی هەڵداوەتە نێو گۆمێکی ئاو، سەری بەر بەردێک کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمی گەنجەکە رەوانەی دادپزیشکیی ئاکرێ کراوە.