سەید کاکە کۆچی دوایی کرد
رووداو - دیجیتاڵ
یەکێک لە ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کۆچی دواییکرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی مەعمەل قیڕ لە شاری هەولێر بە خاک بسپێردرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-08-2025، ئەحمەد شاکر عەبدولڕەحمان، نەوەی سەید کاکە بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ باپیری کۆچی دواییکرد. بە گوتەی ئەو نەوەیەی سەید کاکە، ناوبراو نزیکەی دوو مانگە لە نەخۆشخانەی پار خەوێنرابوو و لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
ئەحمەد شاکر عەبدولڕەحمان، نەوەی سەید کاکە گوتیشی، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە، کێشەی جەستەیی زۆر بوو، نەخۆشیی هەناو هۆکاری مردنەکەی بووە.
کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر به سەید کاکە ناسراوە، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی 1932 لە دایکبووە. ساڵی 1962 پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له هێزی پێشمه‌رگه، ساڵی 1976 له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی 1977 به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەستنیشانکراوە.
ساڵی 1981 له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی 1983 بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود (به‌ره‌ی نیشتمانی دیموكراتی)، ساڵی 1993 له كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی 2005 لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە. لە 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 له‌لایه‌ن سه‌رۆک بارزانییه‌وه مەدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.