سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەید کاکە دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەید کاکە، پێشمەرگەی دێرینی کوردستان، سەرەخۆشی لە کەسوکار، هاوخەبات و هاوڕێیانی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو بە سەید کاکە، یەکێک لە ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، کۆچی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە لە راگەیێندراوێکدا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کەسوکارەکەی نارد و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو سه‌يد كاكه، به خزمه‌ت، خه‌بات و تێكۆشانى له‌پێناوى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا، به دڵسۆزى و نيشتمانپهروهرى و ئه‌و رهنجهى بۆ دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌ی كێشا، هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه."