نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی 'حەمەی عەزیز' دەکات
رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی 'حەمەی عەزیز'، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات.
'حەمەی عەزیز' کادیری دیار و پێشمەرگەی دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەکەمی 2025 کۆچی دواییکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەیەوە دەڵێت، "بە پاکی و دڵسۆزانە، ساڵانێکی درێژی تەمەنی بە تێکۆشان و پێشمەرگایەتی و خەباتی رێکخستنی و خەبات بە دۆزی گەل و وڵاتەکەی بەسەربرد و لەو پێناوەدا رەنج و ماندووبوونێکی زۆری کێشا."
حەمە عەزیز، ناسراو بە (خاڵە حەمە)، کەسایەتیی شاری سلێمانی، ئەندامی کاژیک، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و بەرپرسی ئیدارەی بارەگای بارزانی لە سەردەمی شۆڕش بووە.