سەرۆک بارزانی و ئەیاد عەلاوی قۆناخی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ویفاقی نیشتمانی کرد. 
 
رۆژی دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ویفاقی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری کرد.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەکەدا تیشک خرایەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناخی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.