ئەنجامی زانکۆلاینی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لە زانکۆکانی کوردستان رادەگەیێندرێت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ، ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێت. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، ئەنجامی وەرگرتنی کۆلێژی پزیشکیی هەڵەبجەش رادەگەیێنین.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی گوت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 12:30 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە کوردییەکانی سنووری مادەی 140 رادەگەیێنین کە ناویان لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی، هەر ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەگەیێنرێت.