هەسەدە: لە کۆبانی منداڵێک بە تۆپبارانی چەکدارانی سەر بە دیمەشق شەهیدبوو

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانی بەردەوامی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر گوندی قاسمییە لە رۆژئاوای کۆبانی، منداڵێک شەهیدبوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هەسەدە رایگەیاند، ئەم تۆپبارانە وەک پێشێلکارییەکی ئاشکرای رێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست ئەژمار دەکرێت."
 
هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردووە، "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی (زرک) و (قاسمییە) لە رۆژئاوای کۆبانی، هاوکات گوندی (جەلەبییە) لە باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە تۆپباران کراوە."
 
بەپێی راگەیێندراوی هەسەدە، ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارە لە کاتێکدایە، کە تەنیا چەند کاژێرێک بەسەر رێککەوتنی لایەنەکان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لە ناوچەکەدا تێپەڕیوە.