دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاونیشتمانییەکەی تۆپزاوا دەستگیر کران
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاونیشتمانییەکەی تۆپزاوا راگەیاند.
پۆلیسی هەولێر لە راگەییێندراوێکدا دەڵێت، "ئەمشەو کاتژمێر 08:00 ی ئێوارە لە ناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس بە ناوەکانی (زوهێر مصطفی بوزو) و (محمد یوسف ملا فرخ).
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتباری سەرەکییان بە ناوەکانی (ي . م .ع) و (ع. ی . م) دەسگیرکردوە دانیان بە تاوانەکەیان ناوە.
زانیاریی زیاتر...