تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێن
رووداو دیجیتاڵ
تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر وردەکاریی گۆڕانکاری لە گۆڕینی تابلۆکان دەخاتەڕوو و رایدەگەیێنێت، دوای جەژن هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو تابلۆیە وەربگرێت.
رۆژی دووشەممە 25-04-2022 فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پاڵپشت بە رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی ناوەند چاپ کرا و درا بە هاووڵاتییان."
بەپێی تابلۆ نوێیەکە، ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنها کۆدێک دادەنرێت کە کۆدی تەرخانکراو بۆ هەولێر 22 دەبێت، بۆ سلێمانی 21 و بۆ دهۆک 24 دەبێت. سەبارەت بە هەڵەبجەش گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر گوتی، "لە سیستمەکە هەیە، بەڵام جارێ تۆمار ناکرێت."
لەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، کە بە پیتی ئینگلیزی نووسراوە و لە ئەمڕۆوە هەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەت (تابلۆ کاتی) تۆماربکرێت، ئەو تابلۆ نوێیەی پێدەدرێت.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا تەنیا بۆ تابلۆی کاتییە و لەدوای جەژنی رەمەزانەوە تابلۆکە بە هەموو ئۆتۆمبێلێک دەدرێت کە بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخانكراون له ژماره (1 تاوەکو 99999) پیتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000، 200000، 300000، 400000، 500000، 600000، 700000، 800000 و 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له‌لاى چه‌پ لادەبرێت و پیتێكى (M)ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێیه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تاوەکو دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له‌لاى چه‌پ لاده‌برێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت؛ به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون: (0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L).
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له‌لای چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لای چه‌پ ببێته هۆكار بۆئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌كو یه‌كیان لێبێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M)ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چاپ کرا و درا بە هاووڵاتییان
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 25, 2022
گۆڕانکاری بەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دێت و لەم لینکە دەتوانیت بزانیت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت چۆن دەبێت:https://t.co/ybf8nbPWgM pic.twitter.com/gKlUgstCJk