تەقینەوەیەک لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە هەولێر روویدا
رووداو - هەولێر
لە هەولێر تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە یەکێک لە فێرگەکانی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە بنەسڵاوە روویدا؛ پەیامنێری رووداو دەڵێ، سێ کەس بەهۆیەوە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەکە کەوتووەتەوە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە، هێزی زێرەڤانی ناوچەکەیان چۆڵکردووە و داوا لە خەڵکیش دەکەن کە ناوچەکە چۆڵکەن؛ تائێستاش هۆکاری تەقینەوەکە دیارنییە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە دەست پەیامنێری رووداو کەوتوون، لە شەش مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەشتی هەولێر زیاتر لە 788 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.
نوێدەکرێتەوە..