نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەبوو کاروان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە، 25-06-2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە ئەبوو کاروان کرد و "هیوای سەرکەوتنی بۆ خۆیان و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعی کوردستان خواست."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکەدا، "ستايشى تێكۆشان، خه‌باتى پێشمه‌رگايه‌تى و قوربانيدانى به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و حیزبى شيوعيى كوردستانی كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له سه‌ركردايه‌تيكردنى حزبدا بۆ به‌ڕێزيان دووپات كرده‌وه."
لای خۆیەوە، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان "سوپاس"ـی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.