فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستی بە گەشتەکانی کردەوە
رووداو دجیتاڵ
دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا، ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانیی عێراقییە یەکەم گەشتی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدا.
رۆژی چوارشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی عێراقییە گەشتێکی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجامداوە.
فڕۆکەخانەکە دەڵێت، بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی دیکەش بەپێی پلانی خۆیان دوایی رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە.
دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دوای ئەوە دێت، لە رۆژی 13ـی ئەم مانگەوە بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، ئاسمانی عێراق داخرابوو.