دژە تیرۆرى عێراق: دوو چەکدارى داعشمان لە کەرکووک کوشت

رووداو دیجیتاڵ

دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق رایگەیاند، دوو چەکدارى رێکخراوى داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک کوشتووە.
 
رۆژی 25ـی حوزەیرانى 2025، ئەو دەزگایە راگەیێنراوێکى لە بارەى ئۆپراسیۆنێکیان بڵاوکردەوە کە لە دۆڵى زغێتوون لە کەرکووک کراوە.
 
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەڵێت: "هێزەکانمان لە بۆسەیەکی تۆکمەدا لە دۆڵی زغەیتوون دوو تیرۆریستی داعشیان کوشتووە".
 
دۆڵى زغێتوون دەکەوێتە رۆژهەڵاتى قەزاى حەویجەى لە باشوورى رۆژئاواى کەرکووک.
 
10ـی حوزەیرانى 2025، سوپاى عێراق کۆنترۆڵکردنى دۆڵى زغێتونی راگەیاند، کە پێشتر چەکدارانى رێکخراوى داعش چالاکى و جموجۆڵیان تێیدا هەبوو و کردبوویانە مۆڵگەى خۆیان.