سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی هۆڵەندا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئادریان ئاسلشتاین، کۆنسووڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه، له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و رێگه ديپلۆماسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌كان، هاوڕا بوون.