نێچيرڤان بارزانى: زنجیرە پەلاماری شەوی رابردووی داعش زه‌نگى مهترسييهكى جیدیيه
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، زنجيره په‌لامارى شه‌وى رابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سه‌لاحه‌دين و كه‌ركووک "زه‌نگى مهترسييهكى جیدیيه." هەروەها دەڵێت، "پێويسته به جیدى هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يهكلاكهرهوهى بدرێته‌وه."
شه‌وى یەکشەممە 24-07-2022، داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سەلاحهدين و كه‌ركووک چەند هێرشێکی بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پۆليسى فيدراڵيى عێراق ئەنجامدا كه حه‌وت کوژراو و زياتر له 20 بريندارى لێكهوتهوه. لەبارەی هێرشەکانەوە، لە پەیامێکدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، "زه‌نگى مهترسييهكى جیديه."
نێچيرڤان بارزانی جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، بە "هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه له ئاسايش و سهقامگيريى ته‌واوى عێراق" دادەنێت. دەڵێت، "پێويسته به جیدى هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يهكلاكهرهوهى بدرێته‌وه."
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ههڕهشەکانی داعش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "پێويسته هاريكارى و هاوئاهەنگی كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و ده‌زگە ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت."
لەبارەی پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانی گوتی، "پێويستە به‌رده‌وام بێت."
بەگوتەی نێچيرڤان بارزانی: "بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى له ته‌واوى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه سهختييهكان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته هۆكارى تێكچوونى ئاسايش و سهقامگيریى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش."
دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
زنجيره په‌لامارى شه‌وى رابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سەلاحهدين و كه‌ركووک بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پۆليسى فيدراڵيى عێراق كه حه‌وت شه‌هيد و زياتر له 20 بريندارى لێكهوتهوه، زه‌نگى مهترسييهكى جیديه.
جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه له ئاسايش و سهقامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه پێويسته به جیدى هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يهكلاكهرهوهى بدرێته‌وه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێويسته هاريكارى و هاوئاهەنگی كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و ده‌زگە ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێويسته پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى له ته‌واوى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه سهختييهكان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته هۆكارى تێكچوونى ئاسايش و سهقامگيریى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش.
سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25-07-2022