بلینکن داوای پاراستنی بارەگاکانی ئەمریکا لە سوودانی دەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، تێیدا بلینکن داوای لە سوودانی کردووە بەدواداچوون بۆ بەرپرسیارانی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، تێیدا بلینکن داوای لە سوودانی کردووە بەدواداچوون بۆ بەرپرسیارانی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە. کۆشکی سپی دەڵێت، بەرپرسە ئەمریکییەکە پێشوازی لە ناردنی بەشە بودجەی مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە.
ئەندامانی گرووپێکی تووندئاژۆ لە دانیمارک بە ناوی "Danske Patrioter" [نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی] لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن قورئانی پیرۆزیان سووتاند.
وەزیری بەرگریی فەرەنسا دەڵێت، پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
ساریا ساڵح، کچێکی کوردە ئەمساڵ لە سوێد قۆناخی ئامادەیی بڕیوە. سوێد بایەخی زۆر بە لێکۆڵینەوەی زانستیی گەنجان دەدات، ساریاش لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر بۆشایی ئاسمان کردووە، بەوهۆیەوە بڕوانامەیەکی تایبەتی وەرگرتووە.
دوای سووتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە لە سوێد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی پەسندکرد و، رایگەیاند "پەسندکردنی بودجە، خاڵی وەرچەرخان دەبێت بۆ ئەوەی حکومەت دەست بە بەرنامەکەی بکات".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵانی رابردوو سەرمایە و داهاتی عێراق بە "باشی بەکارنەهێنراوە" و "ستەمیش لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە." گوتیشی، "عێراق لە هەموو روویەکەوە دەوڵەمەندە و تەنیا بەڕێوەبردنێکی باشی پێویستە."
ئاگرەکەی شارباژێڕ کە زیاتر لە 24 کاژێرە بەردەوامە، بەشێکی کۆنترۆڵکرا، بەڵام لە هەندێک ناوچە تەشەنەی سەندووەتەوە و بەهۆی ئەوەی مینی چێندراو لەو ناوچانەن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاونیشتمانییان ناتوانن بچن کۆنترۆڵی بکەن.