نێچيرڤان بارزانى: به پێزانينه‌وه له رۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پرۆسه‌ی سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دهڕوانين
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و دەڵێت، به پێزانينه‌وه له رۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پرۆسه‌ی سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانن.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەممووزی 2023 يادى 14 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتى گشتی کرد.
وەک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "جه‌خت له تهبايى و هاريكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق دهكهينهوه، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر هه‌نگاو بنێنين."