سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وه‌زيرى نه‌وتى عێراق دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وه‌زيرى نه‌وتى عێراق کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی و گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له رووداوێكى هاتووچۆدا.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 25-08-2023، کچ و خوشکێکی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، لە کاتێکدا لە ناشتنی تەرمی باوکی وەزیر لە بەسرەوە دەگەڕانەوە بەغدا.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێت، "له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌يه و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوخه‌م و هاوسۆزيانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت."
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكى و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتوچۆدا.
له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌يه و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/25