مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەنگلادیش پەیوەندییە دوولایەنەکان تاوتوێدەکەن
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش لە عێراق کۆبووەوە و هیوای خواستووە کە لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگلادیش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.
ئەمڕۆ شەممە 25-09-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد فەزلولباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوە کۆبووەوە و پیرۆزبایی لێکرد.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگڵادێش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی بەنگلادێش، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ ڕەوەندی بەنگلادێشی لە هەرێم و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.