نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ کرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 25-09-2024 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە له‌دیدارەکەیاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئابووريدا له‌باره‌. هاوکات بيروڕايان لەبارەی ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شييان، گۆڕييه‌وه‌."
 
پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق وێڕاى داكۆكيكردن له‌ "گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيوای خواست بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ سه‌ركه‌وتوويى [لە هەرێمی کوردستان] به‌ڕێوه‌ بچێت."
 
"دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەڵێت