سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی هۆڵەندا جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جانيت ئه‌لبێردا، باڵيۆزى هۆڵه‌ندا له عێراق کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا له بوار و كه‌رته جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.