چوار هاونیشتمانیی باشوور لە باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، چوار هاونیشتمانیی باشووری کوردستان لە قەزای سلۆپی سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتن و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیاندا داوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە قەزای سلۆپی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکی سنووری خابوور بووە و ژمارە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە هەولێر بووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی سلۆپی گواستراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بارودۆخی تەندروستیی بریندارەکان باشە و چارەسەرییان بۆ کراوە.