کەمپێک.. رۆژانە خواردنی 2600 پێشمەرگە ئامادەدەکرێت
کەمپی زرگەزراو لە سەر ڕێگەری مەخمور رۆژانە خواردن ئامادەدەکات بۆ زیاتر لە2 هەزار و 600 پێشمەرگەی میحوەری گوێڕ مەخموور. بۆ هەردوو ژەمی بەیانی و پاشنیوەڕۆ، خواردنەکە لە قاپی سەفەریدا بە شێوازێکی ڕێک و ئامادەکراو دەپێچرێتەوە و دەبرێتە هەموو سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە. کەمپەکە زۆر پێداویستی دیکەش بۆ پێشمەرگە فەراهەمدەکات.
خەرجی هەموو کەمپەکە و خواردنی پێشمەرگە لە سەر ئەرکی پێشڕەو مەجید دزەیی، خاوەنی کۆمپانیای فاڵکن گرووپە، کەمپەکەش لە 6ی مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە دروستکراوە، لەوکاتەوە کە شەڕی داعش گەیشتە مەخموور. بڕیاریشە تا ئەو کاتەی شەڕی داعش دەمێنێت خواردنی کەمەپی زرگەزراو بۆ پێشمەرگە بەردەوامبێت.
لهو كهمپه جگه له پێدانی خواردن، ئاو و دهرمان، چهندین هاوكاری دیكهی پێشمهرگهیان كردووه، به تایبهتی له پێداویستییهكانی دروستكردنی سهنگهرهكانی پێشمهرگه.